English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر واز لە خواردنە خێراکان بهێنیت
2020-09-21 [10:36 AM]

هەولێر ــ ZNA


گوڵی بەیبون یەکێکە لە روەکە سود بەخشەکان، بە چەندین شێوە سود بە جەستە دەگەیەنێت، دەتوانیت وشکی بکەیتەوە یان وەکو چا ئامادەی بکەیت، چەندین کێشەی تەندروستی چارەسەر دەکات، دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خوراک سودەکانی چای گوڵە بەیبون و شێوازی ئامادەکردنی خستوەتەڕو.

یەکەم: چاره‌سه‌رە بۆ که‌م خه‌وی و باشترکردنی نوستن.

دوەم: که‌مکردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و خه‌مۆکی.

سێیەم: زۆر به‌ سوده‌ بۆ سکچون و رشانه‌وه، دڵ تێکە‌ڵهاتن و کێشه‌کانی تری کۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ مناڵ و گه‌وره چارەسەر دەکات‌.

چوارەم: به‌هێزکردنی بەرگری له‌ش.

پێنجەم: دابه‌زاندنی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و رێگه‌گرتن له‌ توشبون.

شەشەم: پاراستنی ته‌ندروستی پێست و به‌هێزکردنی موه‌کانی قژ.

حەوتەم: که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری ددان و هه‌وکردنی پوک.

هەشتەم: پاراستنی جەستە لە‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه‌ و هه‌وکردنی جومگه‌کان.

نۆیەم: پارێزگاری کردن له‌ ته‌ندروستی ئێسک و به‌هێزکردنی.

دەیەم: زۆر به‌سوده‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ ئازاری سوڕی مانگانه.

یانزەیەم: به‌هێزکردنی توانای سێکسی له‌ هه‌ر دو ره‌گه‌ز.

شێوازی ئاماده‌کردنی چای گوڵه‌به‌یبون :
باشتره‌ گوڵه‌به‌یبون له‌ ناو ئاو نه‌کوڵێنرێت، به‌ڵکو گوڵه‌کانی بکرێته‌ ناو کوپێکه‌وه‌ و ئاوی گه‌رمی به‌سه‌ردا بکرێت، پاش چه‌ند خوله‌کێک بپاڵێورێت و بخورێته‌وە.





ئەم هەواڵە 2338جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad