English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارگه‌كانی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی كاركردن ده‌كرێن
2020-09-21 [11:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌و شه‌قامه‌كاندا كۆمپانیاكانی ئاماده‌كردنی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌كرێن و سه‌رپێچیكاریش ڕوبه‌ڕوی سزای توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020.9.21 قائیمقامی سلێمانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ئاماده‌كردنی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو كۆبونه‌وه‌ بۆ زیاتر پابه‌ندبونی كۆمپانیاكان له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌و شه‌قامه‌كان له‌زیاده‌ی كۆنكرتی میكسه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆ.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ڕێگه‌ به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك نادرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی كارگه‌كه‌یدا پرۆسه‌ی پاكردنه‌وه‌ میكسه‌ره‌كان ئه‌نجام بدات و ئه‌و چیمه‌نتۆیه‌ی كه‌ له‌كاره‌كانیان زیاد بووه‌ پێویسته‌ بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كارگه‌كه‌یان شه‌قامه‌كان و سیمای شار بپارێزن.

دواتر محه‌مه‌د جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی: ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بن كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م حه‌وزی میكسه‌ره‌كان ده‌رگا یاخو به‌ قوماشێك ببه‌سترێت بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕۆسشتن به‌ شه‌قامه‌كاندا چیمه‌نتۆ نه‌ڕژێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ژینگه‌ پیس نه‌كه‌ن وله‌كاتی ته‌واوبونی كاره‌كانیشیاندا پێویسته‌ كۆنكرێته‌ زیاده‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كارگه‌و پرۆسه‌ی پاكردنه‌وه‌ی میكسه‌ره‌كان له‌كارگه‌كانیاندا ئه‌نجام بده‌ن.

 هه‌روه‌ها وتیشی: پێویسته‌ هه‌موو خاوه‌ن كارێك مۆڵه‌تی ڕێگه‌پێدانی هه‌بێت ئه‌وكات كۆمپانیاكان چیمه‌نتۆی بۆ بگوازێته‌وه‌ تا دوربن له‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌زیاده‌ڕۆ دروست ده‌كرێت تا كۆمپانیاكان هۆكارێك نه‌بن بۆ دروست كردنی شوێنی زیاده‌ڕۆ.

 

 

 





ئەم هەواڵە 3274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad