English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی : سوپاسێکی بێ پایانی ھەموو ئەو پزیشک و ئەو فەرمانبەرانە دەکەم کە لە ھێڵی پێشەوەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە
2020-09-21 [03:13 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی دامودەزگا حکومییەکان و نرخاندنی کۆشش و ماندووبوونەکانی کارمەندانی تەندروستی، لە شاری ھەولێر سەردانی سەنتەری ھەماھەنگی و فریاکەوتن (١٢٢) و بەڕێوەبەراێیتی بانکی خوێنی کرد.
سەرۆکی حکومەت بەشەکانی سەنتەری فریاکەوتن و بانکی خوێنی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە کێشە و خواست و داواکارییەکانیانی کۆڵییەوە و سوپاسی ماندووبوون و شەونخونی سەرجەم کارمەندانی تەندروستی کرد کە ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە خزمەتکردنی ھاووڵاتییان ھەیە بەتایبەتی لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
پاشان سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەشی بەوە دا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تەندروستی دەدات . ئەمەش دەقی لێدوانەکەیە:
خۆشحاڵم ئەمڕۆ سەردانی سەنتەری ھەماھەنگیی فریاکەوتن (١٢٢)  و بانکی خوێنمان کرد .ھەروەک دەزانن کەرتی تەندروستی  پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە و ئێمە زۆر مەبەستمانە گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تەندروستی بدەین بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتێکی باشتر بە ھاووڵاتییانی خۆشەویست بگەیەنین.
وەک ھەموو کەرتەکانی تر بەداخەوە بەڵام ئەم کەرتە ژێرخانێکی تەندروستیی لە سەر بنەمای ستانداردی جیھانی لە کوردستان تا ئێستا بوونی نەبووە .  ئێمە ھەموو ھەوڵێک دەدەین لە گەڵ وەزارەتی تەندروستی و پسپۆڕەکان بۆ ئەوەی بتوانین گەشە بەم کەرتە بدەین تا بتوانن زیاتر خزمەتی ھاووڵاتیان بکەین . من لێرەوە دەمەوێ سوپاسێکی گەرمی ھەموو پزیشک و فەرمانبەر و کارمەندانی تەندروستی بکەم . چ ئەوانەی لەم سەنتەرانە ئیش دەکەن یان ئەوانەی ڕۆژانە ڕووبەڕووی مەترسیی دەبنەوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ھاووڵاتییان ، بە تایبەتی ئێستا کە ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون . بەداخەوە ھەندێک لە پزیشک و فەرمانبەرانیش گیانیان لە دەستداوە . من
سوپاسێکی بێ پایانی ھەموو ئەو پزیشک و ئەو فەرمانبەرانە دەکەم کە لە ھێڵی پێشەوەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە. داوا لە ھەموو ھاووڵاتییانیش دەکەم لە پێناو سەلامەتی خۆیان و کەسوکاریان، خۆیان بپارێزن.
ئێمە لە حکومەت ئەم ماوەیە بۆ کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەستەخانە و ئامێری پێویست ، نزیکەی بیست و سێ ملیار دینارمان خەرج کردووە بۆ دابینکردنی سیتی سکان و ئێم ئاڕ ئای و ئەو پێداویستییە پزیشکییانەی لە خەستەخانەکان پێویستیان پێی ھەبووە . ھەروەھا چل ملیار دیناریش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە  لە لایەن حکومەتەوە تەرخان کراوە کە بێگومان کاریگەریی ھەبووە لە چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانە . لەم ماوەیەی کە پەتای کۆرۆناش ھاتووەتە کوردستان زیاتر لە چلو پێنج ملیار دینار لە لایەن حکومەتەوە لە ھەموو شارو شارۆچکە و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان خەرج کردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو پەتایە ببینەوە . ئەوەی لە سەر ئێمەیە بێگومان درێغی ناکەین و دەیکەین بەڵام لە ھەمانکاتدا پێویستیمان بە ھاوکاری و خۆپاراستنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ھەیە بۆ پاراستنی خۆیان و کەسوکاریان و ئەو پزیشک و فەرمانبەرە ئازیزانەی کە لە خزمەتی ئەواندان .
من جارێکی تریش سوپاسی ھەمووتان دەکەم .سوپاسی ئەو بەڕێزانە دەکەم کە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی ھاووڵاتییانی خۆشەویستدان . .ھیوای سەرکەوتن و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموو لایەکتان دەخوازم.





ئەم هەواڵە 3316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad