ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی لیدی گاگا رایگەیاند، ئەو رقی لە خۆی بووە و
حەزەی نەکردووە بەناوبانگ بێت، بەهۆی ئەوەی ناوبانگی کێشەی بۆ دروست دەکات.
ئەو گۆرانیبێژە راشیگەیاند، ئەو رۆژانە بیری لە خۆکوشتن کردووەتەوە، بەڵام
ئێستا خۆی خوشدەوێت و ئەو بیرۆکەیەی لە مێشکدا نەماوە.
لەلایەکی دیکەوە نوێترین ڤیدیۆکلیپی ئەو گۆرانیبێژە بەنانوی "911" 13 ملیۆن
بینەری تێپەڕاندووە، بەلام لەگەڵ ئەوەش ژمارەیەکی گەورە نییە بۆ ئەو
گۆرانیبێژە.
گاگا ئەمساڵ لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی، خەڵاتی باشترین ڤیدیۆکلیپی
بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 9049جار خوێندراوەتەوە |