ZNA – هەولێر
دواین جۆنسن، ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی کاری وێنەگرتنی نوێترین فیلمی سینەمایی دەستپێکردەوە کە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستابوو.
فیلمەکە بەناوی "Red Notice"ـە و ماوەی چەند مانگێک بوو وێنەگرتنی وەستابوو و ئێستا دووبارە وێنەگرتنی دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام رێنماییەکانی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە لەبەرچاو گیراون.
دوێن جۆنسن وێنەیەکی خۆی لەگەڵ بەرێوبەری وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە کە ماسکیان بەکارهێناوە.
بەم دواییە کاری وێنەگرتنی زۆربەی فیلمە سینەماییەکان دەستیپێکردووەتەوە کە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایریۆسی کۆرۆنا وەستابوون.
ئەم هەواڵە 8971جار خوێندراوەتەوە |