ZNA – هەولێر
هۆڵی مێژوویی ماناوس کە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرابوو، دووبارە کرایەوە.
ئەو هۆڵە شانۆییە لە شاری ماناوس لە بەڕازیلە و بە چالاکییەکی میوزیکی دووبارە بە رووی خەڵاکدا کرایەوە.
ئامادەبووانی هۆڵەکە دووری لە نێوانیاندا هەبوو و ماسک و پاککەرەوەیان بەکارهێنابوو و بلیتی کۆنسێرتەکەیان بەشێوەی ئۆنلاین کڕیبوو.
هۆڵی ماناوس دەکەوێتە شاری ماناوس لە بەڕازیل و لە 1896 دروستکراوە و بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مارسی ئەمساڵ داخرا.
ئەم هەواڵە 9016جار خوێندراوەتەوە |