ZNA – هەولێر
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 72مین خولی خەڵاتەکانی ئێمی لە لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و خەڵتەکانی دابەشکران.
خولی ئەمساڵی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی ئۆنلاین سازکرا و هونەرمەندان لە ماڵەکانیاندا بینەری ریورەسمەکە بوون.
جیمی کیمێل پێشکەشکاری ئەو چالاکییە بوو کە لە هۆڵێکدا بە تەنیا رێورەسمەکەی پێشکەشکرد و براوەکانی خەلاتەکە لە شوێنێکی دیکە ئامادەبوون و دەمامکیان بەکارهێنابوو.
زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Succession" ،"Watchmen" و "Schitt's Creek" زۆرترین خەڵاتی خولی ئەمساڵیان بەدەستهێنا.
ئەم هەواڵە 8764جار خوێندراوەتەوە |