ZNA- هەولێر
بڕیارە عێراق 8 ملیۆن ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكڕێت و دەیدات بەو تووشبووانەی كە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رێککەوتنێکیان لەگەڵ هاوپەیمانێتی جیهانی بۆ ڤاکسینەکان واژۆ کردووە، بۆ کڕینی 8 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا كە بۆ 20% دانیشتووانی عێراق بەردەست دەبێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەرکات ڤاکسینەکە گەیشتە عێراق، سەرەتا بەو کەسانەی دەدرێت، کە ژیانیان لە مەترسییە، بەتایبەت بەساڵاچوان و ئهوانهی نەخۆشی درێژخایەنیان ههیه، لهگهڵ کارمەندانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەکان.
هاوپەیمانی جیهانی بۆ دروستکردنی ڤاکسینەکان، بەنیازە تاکۆتایی ساڵی 2021، زیاتر لە دوو ملیار ڤاکسین، بەسەر وڵاتاندا دابەشبکات.
ئەم هەواڵە 12130جار خوێندراوەتەوە |