English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا دووبارە سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە
2020-09-22 [08:21 AM]

ZNA- هەولێر


شەوی رابردوو ئەمریکا دووبارە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەوەیان کرد سزاکان بەردەوامدەبن تاوەکو ئێران دێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران قسەی بۆ میدیاكانی ئەمریکا کرد، لەچاو گوتارەکانی پێشووی وڵاتەکەی نەرمی نواند و ئامادەیی نیشاندا ئێران سەرجەم دیلەکانی لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ پێبکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێکردنەوەی سزاکانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامەکەی بۆ ئێران و هاوپەیمانەکانییەتی، هەر لەو چوارچێوەیەدا سزا بەسەر 27 کەس و لایەندا سەپێندرا لەنێویاندا وەزارەتی بەرگریی ئێران و رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئیدارەی ئەمریکاش هۆشداریدا هەر لایەنێک سزاکان پێشێل بکات، سزادەدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، دەستی ئێران نەبەستراوەتەوە ئەگەر بییەوێت بەرگری لەخۆی بکات، "بۆ ئێران گرنگ نییە کێ سەرۆکی ئەمریکایە، ئەوە گرنگە کە ئەوانەی لە دەسەڵاتن چۆن هەڵسوکەوت دەکەن".

زەریف پێی وایە، دوای ئەو "ساڵە سەختانەی" ترەمپ، گرنگە ئەمریکا ئاماژەیەک بداتە ئێران کە ئارەزووی ئەوەی هەیە سیاسەتی گوشار کۆتایی پێبێنێت و کەمتر زمانی هەراسانکردن بەکاربێنێت، "ئەمریکا زۆر نابەرپرسیارانە و مەترسیدارانە لەسەر ئاستی جیهان هەڵسوکەوتی کردووە، بۆیە ئەمە دەگەڕێتەوە سەر ئەمریکا، دەبێت ئەمریکا بە بەرپرسیار بزانرێت.

ئەو گوتیشی: دەبێت ئەمریکا بۆ هەموو وڵاتانی رێککەوتن و بەتایبەتیش ئێران بیسەلمێنیت کە بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت دەکات، نابێت داواکارییەکانی لە دەرەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت".

لە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ ئەمریکای لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی کشاندەوە، دوێنێ دووشەممە مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "رێککەوتنێکی شکستخواردوو" بووە.

 





ئەم هەواڵە 4771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad