English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەمید دیدار عمر: نزیكه‌ى ۳۰۰۰ ماتۆرسكیلمان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتووه‌، به‌هیچ جۆرێك نادرێتهوە خاوەنەکەی
2020-09-22 [12:15 PM]

ZNA- هەولێر


 

 

عەمیدی مافپەروەر دیدار عمر، به‌رێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگاى هه‌ولێر  ده‌رباره‌ى جه‌نجاڵى و قه‌ره‌باڵغى به‌شی مۆڵه‌تى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر راگەیاند:  شوێن و باڵه‌خانه‌كه‌ بچوكه‌ و هه‌روه‌ها هه‌موولا ئاگادارن كه‌ ماوه‌ى ۹۰ رۆژ به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌وام له‌ ته‌واوى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت راگیرابوو، ئه‌وه‌ش روون و ئاشكرایه‌ كه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ى ٥۰۰ كه‌س بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت مامه‌ڵه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌مانه‌ هه‌مووى به‌سه‌رماندا كۆبووینه‌وه‌ و ، نۆره‌ گه‌یشتبووه‌ نزیكه‌ى چوار مانگ، خۆشبه‌ختانه‌ دوو مانگ له‌مه‌و پێش بڕیارماندا به‌ دوو شه‌فت ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه‌.

عەمیدی مافپەروەر دیدار عمر: ده‌رباره‌ى ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ماتۆر سكیله‌كان له‌نێو شاردا ، به‌رێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولێر گووتى : ماتۆرسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ رێره‌وى هاتووچۆ دروست كردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمان كردنه‌وه‌ ، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى ۳۰۰۰ ماتۆرسكیلمان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتووه‌، به‌هیچ جۆرێك نادرێته‌وه‌ خاوه‌نى، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی)، ئه‌مانه‌ نادرێته‌وه‌ به‌خاوه‌نه‌كانیان.

هەروەها عەمیدی مافپەروەر عیدار عمر، ده‌رباره‌ى جه‌نجاڵى و ماسته‌ر پلانى هاتووچۆی شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌كمان ئه‌نجامداوه‌، وێراى كۆبوونه‌وه‌كانى ژووری په‌ره‌پێدانى هاتووچۆ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر كه‌ به‌سه‌ر په‌رشتى به‌رێز جه‌نابی پارێزگاری هه‌ولێر كه‌ مانگانه‌ دووجار ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ پێشنیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ماسته‌ر پلانى هاتووچۆ بكرێت، به‌ نوسراوى ره‌سمى داوامان له‌ به‌رێزان وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پارێزگاى هه‌ولێر كردووه‌ كه‌ ماسته‌ر پلانى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى پێنج یان ده‌ ساڵ دابنرێت، ئه‌وكات ده‌توانین ئه‌و جه‌نجاڵیه‌ى نێو شاری هه‌ولێر نه‌هێڵین، به‌م پێیه‌ ناتوانین بێ ماسته‌ر پلان كار بكه‌ین،ده‌رباره‌ى پشكنینى ده‌روونى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ داواى مۆڵه‌تى شۆفێری ده‌كه‌ن، عه‌مید دیدار عومه‌ر قادر گووتى : ئێمه‌ به‌ پێى رێنماییه‌كان مۆڵه‌ت ده‌ده‌ینه‌ شۆفێر ، وێڕای ئه‌وه‌ى كه‌ رێنماییه‌ ئیداریی و كارگێرییه‌كان، رێنمایی ته‌ندروستیش بوونى هه‌یه‌، لێژنه‌ى پزیشكى بوونى هه‌یه‌ ، هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌ندروستى بۆ داواكار ده‌كات ، هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌كى جه‌سته‌یی ده‌رونى هه‌بێت بۆ ئێمه‌ى ده‌نووسن.
ده‌رباره‌ى یاساكانى هات و چۆ و جێبه‌جێكردنى به‌رێوه‌به‌ری هات و چۆی پارێزگاى هه‌ولێر گووتى : ئێمه‌ له‌ رێگه‌ى رادیۆی هات و چۆی هه‌ولێر ته‌واوى یاساكان بۆ شۆفێران روون ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 3166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad