English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیری به‌ریتانیا داوا لە خەڵک دەکات لە ماڵەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن
2020-09-22 [01:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی ئاماژەی بەوەدا، ئه‌مڕۆ سێشەممە سەرۆک وەزیری به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن داوای لە خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دەکات ئەگەر بتوانن لە ماڵەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن بۆ ئه‌وه‌ی لە کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هاوكار بن.

تێلیگراف لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیری به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن بە ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی وتووە " ئەگەر ئێستا بجوڵێین ئەوا مانای ئەوەیە دواتر پێویست ناکات ڕێوشوێنی توندتر بگرینەبەر."

بەپێی ئۆفیس و وەزیرەکانی حکومەتی به‌ریتانیا، لە ئێستادا لە کاتێکدا ملیۆنان خەڵک لە به‌ریتانیا ڕێوشوێنێک لە ڕێوشوێنەکانی پەتای کۆرۆنایان بەسەردا سەپێندراوە، جۆنسن ڕێوشوێنەکان لە به‌ریتانیا توندتر دەکاتەوە و قەدەغەکردنی هاتوچۆی گشتیش لە وڵاتەکەدا بژاردەیەکە و پێشنیارکراوە.





ئەم هەواڵە 5383جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad