English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نگێلا مێركل داوای كرد چاکسازیی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بكرێت
2020-09-22 [01:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ داوای کرد چاکسازیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا بکرێت.

ئەنگێلا مێرکڵ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بە بۆنەی ٧٥هەمین ساڵیادی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاویکردەوە، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی زیاتر پێشخستنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگە جیهانییەکانی سەدەی ٢١دا و رایگەیاند "کاتێک پێویست بە دەرکردنی بڕیارگەلێکی روون دەبێت، زۆر خێرا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێگای لێ دەگرێت. پێویستیمان بە چاکسازییە''.

راوێژکاری ئەڵمانیا هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە وڵاتەکەی بەخۆشحاڵییەوە ئامادەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتیە لە ئەنجوومەنێکی ئاسایشی بەرفراواندا، ئەوەشی خستەڕوو کە نەتەوە یەکگرتووەکان کاتێک باش دەبێت کە ئەندامانی بتوانن هاوڕابن.

ئەنگێلا مێرکڵ باسی لەوە کرد کە ژمارەیەک وڵات لەژێر رۆشنایی بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا کار دەکەن کە ئەوەش نموونەیی بوونی نەتەوە یەکگرتووەکانی دواخستووە و گوتی: ''ئەوەی وا بیر بکاتەوە بە تەنها باشتر سەرکەوتوو دەبێت بەهەڵەدا دەچێت. خۆشگوزەرانیی و ئازارەکانمان بەش بەش بوون. ئێمە تەنیا یەک جیهانین''.

لە لایەکی دیکەوە، ئەڵمانیا کە ماوەی دووساڵە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا وەک ئەندامێکی نا هەمیشەیی نوێنەرایەتی دەکات دەیەوێت لە پاڵ چین، فەڕەنسا، بەریتانیا، رووسیا و ئەمریکادا ببێتە ئەندامی هەمیشەیی.

سەرەڕای ئەوەی ئەڵمانیا چوارەم گەورەترین ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە پێدانی موستەحەقات و خاوەنی گەورەترین ئابووریی ئەورووپایە، جێگەی سەرنجە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی بەرپرسیارێتیی نییە بۆ ئاشتیی جیهانی.





ئەم هەواڵە 4699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad