English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات.
2020-09-22 [02:02 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی باڵیۆز جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و ھاوپەیمانێتی نێودەولەتی دژی داعش. 

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق وسوریا و گرنگیی ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی داعش . 


باڵیۆز جەیمس جێفری، ڕۆڵ و ھەڵوێستی سەرۆک بارزانی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی لە لەیەک نزیکردنەوەی ھێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بەرز نرخاند و جەختی لە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ ھەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی ” ھەرێمی کوردستان بە ھۆی ھەمەڕەنگی و زیندوویتی و دۆستایەتییەکەی لە گەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، پێگەیەکی گرنگ و ستراتیجی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە“ .

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تیشکی خستە سەر دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بەوەدا ، کە پرۆسەی گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا بەردەوامە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتییانەی کیشەکان لە سەر بنەمای دەستوور . جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی ھەماھەنگیی ئەمنیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی داعش. 

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆشی بەرامبەر بەردەوامبوونی سیاسەتی تەعریب و دەستدرێژی و ھەڵکوتانە سەر موڵک و زەوی دانیشتووانی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم دەربڕی.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad