ZNA ــ هەولێر كۆلیسترۆڵ لە ئاستێكی ئاساییدا بۆ بنیاتنان و دروستبوونی خانەكانی لەش و بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەكان پێویستە، بەڵام كاتێك ئاستی لە پێویست و ئاسایی لە خوێندا زیاتر دەبێت، كێشە بۆ هاتوچۆی خوێن دروست دەكات و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و وەستانی مێشك زیاتر دەكات.
یەكێك لە سێ كەسی پێگەیشتوو لە ئەمەریكا رێژەی كۆلیسترۆڵیان بەرزە
زۆرجار بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن نیشانەی لەگەڵدا نابێت، زۆر كەسیش، بەتایبەتی گەنجان، لەو ساتەی تەمەنیان پشكنینی زانینی ئاستی كۆلیسترۆڵ ناكەن، كاتێك لە توێژینەوەیەك كە رۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، پەیمانگەی نیشتمانی بۆ تەندروستی ئەمەریكا رێنوێنی هەموو كەسانی پێگەیشتوو لە سەرووی 20 ساڵ دەكات، بۆ ئەنجامدانی پشكنینی كۆلیسترۆڵ لە هەر پێنج ساڵ جارێك.
توێژینەوەیەك كە لە 2018 ئەنجام دراوە و ژمارەیەك كەسانی پێگەیشتوو لە تەمەنی خوار 39 ساڵ بەشداریان تیایدا كردووە، دەركەوتووە زیاتر لە 21%ی ئەوان ئاستێكی بەرزی كۆلیسترۆڵیان هەیە و كەمتر لە 25%یان زانیاریان بەوە هەبووە، لەوكاتەی نزیكەی یەكێك لە سێ كەسی پێگەیشتوو لە ئەمەریكا بەدەست بەرزی رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێنیان دەناڵێنن، تاكە رێگەیش بۆ ئاشكراكردنی ئەو حاڵەتە، پشكنینی تاقیگەیە، وەك توێژینەوەكە باسی كردووە.
ئەم هەواڵە 9616جار خوێندراوەتەوە |