English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند شه‌قامێكی دهۆك كۆنكرێت دەكرێن
2020-09-23 [07:59 AM]

ZNA-هەولێر


 

پێگه‌ی وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌  لە سنووری شارەوانیی دهۆك، بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان چەند شەقامێكی پیادەڕۆ خاوێنكرانەوە و دواتر كۆنكرێت كران، ئەم جۆرە پرۆژانە بەگوێرەی پێویست لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن. 

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئەمەش لەكاتێكدایە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان وێڕای قەیرانی دارایی، بەگوێرەی پێویستی شوێنەكان تیمەكانی شارەوانی سەرقاڵی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانن.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن  كه‌ لە سنووری شارەوانیی رۆژهەڵات سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێكی پیادەڕۆ بەمەبەستی ئاسانكاری هاتوچۆی هاووڵاتییان خاوێنكرانەوە و دواتر كۆنكرێت كران، لەكاتێكدا ئێستا وەرزی پاییزە و بەرەو زستان دەچین، بۆ ئەوەی لەكاتی بارانبارین ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست نەبێت. كاری كۆنكرێتكردنی شەقامە پیادەڕۆكان بە بەكارهێنانی ژمارەیەكی زۆری كرێكار و ئەندازیار و ئامێری شارەوانی ئەنجامدرا.

 





ئەم هەواڵە 2347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad