|
ZNA ــ هەولێر پسپۆڕان باس لەوە دەکەن چەند خویەک هەیە خەڵکی لە بەیانیان ئەنجامیدەدەن و زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت، باشتروایە لێی دوربکەونەوە بۆئەوەی بە تەندروستی بمێننەوە.
ماڵپەڕی world today news ئەو چەند خوەی بڵاوکردوەتەوە.
یەکەم: راستەوخۆ جێهێشتنی جێگەکەت
پسپۆڕان باس لەوە دەکەن ئەمە کارێکی ههڵەیە، باشتر وایە چەند خولەکێک چاوەڕێ بکەیت، چونکە لەناکاو گۆڕینی باری جەستە لە راکشانەوە بۆ هەستان پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
دوەم: بەردەوام لێدانەوەی کاتژمێری وریاکەرەوە
دوبارە کردنەوەی کاتژمێری ئاگادارکردنەوە و دواخستنی بۆ چەند دەقەیەک، کاریگەری لەسەر مێشک دروستدەدات و توشی سترێس و دڵەراوکێت دەکات، هاوکات کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە هەیە بە درێژایی رۆژ.
سێیەم: دانیشتن لە تاریکی
کاتێک لە خەو هەڵدەستیت پەنجەرەی ژورەکەت بکەرەوە و لە تاریکی مەمێنەرەوە، رێگە بدە تیشکی خۆر بەرت بکەوێت بۆئەوەی ڤیتامین D بەدەستبهێنیت.
چوارەم: خواردنەوەی قاوە
هۆکارە بۆئەوەی جەستە هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل بەرهەمبهێنێت و توشی سترێس ببیت، هەربۆیە ئەگەر ئارەزوی خواردنەوەی قاوەت کرد باشترە چەند کاتژمێرێک چاوەڕێ بکەیت.
پێنجەم: نەخواردنی ژەمی بەیانیان
ژەمی بەیانیان گرنگترین ژەمە، وزەی تەواوی رۆژ بۆ جەستە دابین دەکات، نەخواردنی دەبێتەهۆی شەکەتی، ماندوێتی و سەرئێشە.
ئەم هەواڵە 8872جار خوێندراوەتەوە |