English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق گۆرانکاری لەبودجەدا دەکات
2020-09-23 [09:19 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بە نیازی ھەندێک گۆڕانکاری, پرۆژەیاسای بودجەی لە پەرلەمان کشاندەوە.
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی ٢٠٢٠/٠٩/٢١ پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ـی پەرلەمانی عێراق رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرا، رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٠٩/٢٢ حکومەتی عێراق پرۆژەیاساکەی کشاندەوە بۆ ئەوەی ھەندێک گۆڕانکاری لە دابەشکاریی پارێزگاکاندا بکات."
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، ھەندێک گۆڕانکاری بچووکە و رەنگە لە یەک بۆ دوو رۆژی داھاتوو پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان بگەڕێننەوە. 
 
 سەفارگوتیشی، ھەر ھەمان پرۆژەیاسا دەبێت، بەڵام ھەندێک گۆڕانکاری لەو دەزگا بۆ ئەو دەزگا دەبیت.
 ئەحمەد سەفار دەشلیت، "دۆخی ھەرێمی کوردستان جیاوازە، رێککەوتنێک کراوە و ھەوڵدەدەین رێککەوتنەکە بخەینە ناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە." 
بڕیاردەرەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت، "ئەگەر بتوانین ئەو رێککەوتنە لەنێو پەرلەمان تێپەڕێنین شتێکی باش بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەبێت."
سەفار ئەوەی خستەڕوو، "دۆخی عێراق زۆر خراپە، پارەی نییە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بدات. قەرز وەردەگرێت تاوەکو مووچەی خۆی بدات. ئەوەی ھەیە پرۆژەیاسایەکی تایبەتە و بە گوێرەی دۆخەکە مامەڵە دەکرێت."
رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٠٩/٢١ پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ گەیشتە پەرلەمانی عێراق و چاوەڕوان دەکرا لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
ھەروەھا پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیی ٢٠٢٠ـی عێراق بە ١٢.٦٧%ـی خەرجییە راستەقینەکان دیاریکراوە کە دەکاتە ١٢ تریلیۆن و ٦٢١ ملیار دینار.
 





ئەم هەواڵە 4498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad