|
ZNA ــ هەولێر زەردەچەوە یەکێکە لە باوترین جۆری بەهاراتەکان و بۆ زۆرێک لە خواردنەکان بەکاردەهێنرێت، سودی تەندروستی گرنگی هەیە، سەرەرای ئەوانەش پێنج کەس پێویستە وریای بن و بڕی خواردنی کەمبکەنەوە.
یەکەم: خانمانی دوگیان و شیردەر
زەردەچەوە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، ئاساییە ئەم دو جۆرە خانمانە لەناو خواردندا بیخۆن، چونکە بڕەکەی کەمە، بەڵام پێویستە خواردنی کەمبکرێتەوە ئەگەر وەکو دەرمان دەیخۆن، چونکە سوڕی مانگانە تێکدەدات و زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.

دوەم: ئەو کەسانەی کەمخوێنن
پێویستە لە خواردنی دوربکەونەوە، چونکە رێگرە لە هەڵمژینی ئاسن بۆ ناوخوێن.
سێیەم: ئەو کەسانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە
هەمو ئەوانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی خوێنیان روندەبێتەوە یان خوێنبەربونی لوتیان هەیە، پێویستە خواردنی کەمبکەنەوە.

چوارەم: توشبوانی شەکرە
ئەو کەسانەی شەکری خوێنیان بەرزە پێویستە ئاگاداری زەردەچەوە بن، ئەوە راستە زەردەچەوە شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆری لێبخورێت بەڕێژەیەکی زۆر کەمیدەکاتەوە.
پێنجەم: ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە
زۆر خواردنی زەردەچەوە دەبێتە هۆی دروستبونی بەردی گوچیلە، ئەو کەسانەی بەردیان هەیە پێویستە وریای بڕی ئەو زەردەچەوەیە بن کە دەیخۆن.
ئەم هەواڵە 8905جار خوێندراوەتەوە |