ZNA ــ هەولێر هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندی بەپرۆتین و ماددەی ئۆرگانی، چارەسەرێکی سروشتی زۆرێک لە نەخۆشیە باوەکانە، لەزۆربەی وڵاتانی جیهان وەک جێگرەوەی زۆر دەرمان و چارەسەری پزیشکی بەکاردێت، چەند سودێکی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت ئەگەر شەوان پێش نوستن بیخۆیت.
یەکەم: یارمەتی رێکخستنی ئەو هۆڕمۆنانە دەدات کە بەرپرسن لە پشودانی جەستە، هۆکارە بۆئەوەی شەوان خەوێکی باشترت هەبێت.
دوەم: دژە ئۆکسانە و یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات.
سێیەم: چەوری خوێن کەمدەکاتەوە کە هۆکارە بۆ توشبون بە شەکرە و نەخۆشی دڵ.
چوارەم: دژە بەکتریا و دژە هەوکردنە، سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
پێنجەم: یارمەتیت دەدات خێراتر کێشی جەستەت دابەزێنیت.
شەشەم: چارەسەری قورگ ئێشە دەکات، ئەگەر تەنیا یەک کەوچک هەنگوین لەگەڵ ئاوی گەرم تێکهڵکەیت و شەوان پێش نوستن بیخۆیتەوە.
حەوتەم: ئەگەر بەردەوام بیت لە دوربارەکردنەوەی، یارمەتی مانەوەی پێست دەدات بە گەنجی.
هەشتەم: دژە خەمۆکییە و یارمەتی کەمکردنەوەی سترێس و دڵەراوکێ دەدات.
ئەم هەواڵە 9364جار خوێندراوەتەوە |