English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا رەتی کردەوە لەعیراق بکشئتەوە
2020-09-23 [09:31 AM]

ZNA-هەولێر


رۆبەرت فۆرد لەگوتارێکدا کە بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاشکرایکردووە، ئەمریکا لە عێراق بەتەواوی ناکشێتەوەو راھێنان بە ھێزەکانی عێراق دەکەن لە نێو بنکە سەربازییەکان و پاڵپشتی لۆجیستی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکاش دەکەن لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا.
 
فۆرد دەڵێت:" کشانەوەی تەواوی ئەمریکا لە عێراق ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و جێبەجێکردنیان لە سووریا زەحمەت دەکات."
 
جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، رۆژی سێشەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە، بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکان "پشتگیریی ئەمریکای بۆ کورد و پێشمەرگە دووپاتکردووەتەوە". جێفری لە کۆبوونەوەکاندا ئاماژەی بە پێگەی "گرنگ و ستراتیجی"ـی ھەرێمی کوردستان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق  و سووریا، گرنگیی ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی داعش کراوە.
 

 

فۆرد لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا دەنووسێت: "هەردوو وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا رەتی دەکەنەوە هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بکشێنەوە، ئەوەش بۆ گوشار خستنەسەر رووسیا،خودی ترەمپیش لاری نییە لە مانەوە لە سووریا، چونکە هیچ کوژراوی نییە لە ریزی سەربازان و خەرجی و بودجەی مانەوەی هێزەکانیشی کەمە".

 

فۆرد پێیوایە هێشتا ئەرکی ئەمریکا لە سووریا ئامانجەکەی گوشار خستنە سەر ئەسەدە بۆ سازشی گەورەی سیاسی لە دانوستاندنەکانی جنێڤ، لەگەڵ ناچارکردنی ئێران بۆ ئەوەی لە سووریا بکشێتەوە، لەکاتێکدا جەیمس جێفری نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، سەرەتای ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە هەوڵی دا رێککەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان بکرێت، بە ئامانجی گوشاری سیاسی لەسەر دیمەشق.

 

فۆرد لە کۆتایی وتارەکەیدا دەڵێت:"واشنتن هەوڵدەدات بە سەرکردەکانی کورد لە سووریا بڵێت هێزەکانی لە داهاتوودا تاوەکو ئەو کاتەی رژێمی سووریا دەڕووخێت ، دەمێننەوە، ئەوەش پەیامێکی جیاوازە لەگەڵ ئەوەی لە واشنتن  بە ئەمریکییەکان دەگوترێت لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."





ئەم هەواڵە 2875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad