English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی چین: نیازمان نییە بچینه‌ ناو جەنگی سارد یاخود گەرم لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا
2020-09-23 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی چین شی جین پینگ بە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند پەکین " هیچ نیازێکی نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا بچێنه‌ ناو جەنگێکی سارد یاخود گەرمەوە."

شی جین لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی تۆمارکراودا لەبەردەم کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕابەرانی جیهاندا وتی " بەردەوام دەبین لە کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنی ململانێکان لەڕێی گفتوگۆ و دانوستانەوە. هەوڵی ئەوە نادەین تەنها پەرە بە خۆمان بدەین و بچینە یارییەکەوە کە ئەنجامەکەی سفرە."

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە سەرەتا لە وهانی چین سەریهەڵدا گرژییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا زیادییانکرد. واشنتن پەکین تۆمەتبار دەکات بەوەی ڕاستگۆ نەبووە سەبارەت بە ڤایرۆسەکە و ئەوەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، پەکینیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە. شی داوایکرد هەموو جیهان پێکەوە ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش ڕۆڵێکی باڵا لەو کارەدا ببینێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تۆمەتبارکردووە بەوەی وەکو دەڵێت ڕێکخراوەکە بووکەڵەی دەستی چینە و چاوپۆشی لەو وڵاتە کردووە.

سەرۆک ترامپ لەمیانەی وتارەکەیدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی "حکومەتی چین و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کە بە شێوەیەکی بەرچاو چین کۆنترۆڵی بەسەریدا هەیە هەردووکیان لە سەرەتاوە بە‌هەڵە ڕایانگەیاندبوو هیچ بەڵگەیەک نییە نیشانی بدات ئەم نەخۆشییە لە نێوان مرۆڤدا دەگوێزرێتەوە، پاشان گوتیان ئەو کەسانەی کە نیشانەکانیان تێدا نییە نەخۆشییەکە بڵاو ناکەنەوە، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان چین بەرپرسیار بکات لە کردەوەکانی."

لە ماوەی ڕابردووشدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارێکدا وتی دەبێت هەرچی لە تواناماندا بێت بیکەین تاوەکو خۆمان بەدووربگرین لە جەنگێکی نوێی سارد، هۆشیاریدا لەوەی " ئێمە بە ئاڕاستەیەکی زۆر مەترسیداردا دەڕۆین."





ئەم هەواڵە 4807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad