English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیاسەتمەدارە ژار پێدراوەکەی رووسیا نەخۆشخانەی جێهێشت
2020-09-23 [08:29 AM]

​ZNA - هەولێر


ئالاکسی ناوالنی ئەو سیاسەتمەدارە رووسەی بە هۆی ژاراوی‌بوون لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا خەوێندرابوو، رۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوول نەخۆشخانەی جێهێشت.

بە گوێرەی راگەیاندنی پزیشکان ناوالنی کە بە هۆی خواردنی مادەی کیماویی "نوڤیچوک" ژارخواردوو کرابوو، دوای جێگروبوونی دۆخی تەندروستیی نەخۆشخانەی "شاریتە‌"ی بەرلینی جێهێشت.

پزیشکان دەڵێن ناوالنی بە تەواوی چاک دەبێتەوە، بەڵام ئاسەواری ئەم ژارە بۆ ماوەیکی زۆر لە لەشیدا دەمێنێتەوە.

ناوالنی ٢٠ ئابی رابردوو لەکاتێکدا دەیهەویست لە رووسیا بەرەو مۆسکۆ بڕوات، لە نێو فرۆکەدا بێهۆش بوو و دواتر پزیکشان رایانگەیاند بە هۆی خواردنەوەی ئاوی ژاراویهکراو ژاراویی بووە  بۆ ئەڵمانیا گوزرایەوە.

حکومەتی رووسیا دەڵێت دەستی لەژاراوی‌‌کردنی ئەم سیاسەتمەدارە رەخنەگرەدا نەبووە.





ئەم هەواڵە 4600جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad