ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی "The Eight Hundred" لە سینەماکانی چین بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنها لە چیندا گەیشتووتە 425 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر نمایشکردنی فیلمە سینەماییەکان هەبووە.
چیرۆکی فیلمەکە لە رۆمانی هیلمەر جوان وەرگیراوە و باس رووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی لە نێوان لەشەکری چینی و ژاپۆنی لە شەنگەهای لە سییەکانی سەدەی رابردوو دەکات.
فیلمەکە لە دەرهێنانی گۆن هویە و تەواوی دیمەنەکانی بە کامێرای ئای ماکس وێنەگیراون و یەکەم فیلمی چینییە لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و لە ماوەی 14 رۆژدا توانی ئەو داهاتە بەدەست بێنێت.
ئەم هەواڵە 8749جار خوێندراوەتەوە |