ZNA – هەولێر
بەپێی رێنماییە نوێیەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کەرتی پیشەسازی سینەما لەو وڵاتە نابێت.
حکومەتی بەریتانیا ئامادەکاری دەکات بۆ شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەم دواییە رێژەی تووشبوون بەو ڤایرۆسە زیایدیکردووە و بەهۆیەوە رێنمایی نوێی دەرکردووە.
بەپێی ئەو رێنامییە نوێیانە لە بەریتانیا دەرچوونە، کارەیگەرییەکی زۆری لەسەر کەرتی سینەما نابێت و رێە بە بەرهەمهێنانی فیلم دەدرێت، بە مەرجێک رێنماییەکانی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە هەبێت.
لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاری وێنەگرتنی بەرهەمە سینەماییەکان راگیران و هۆڵە سینەماییەکان داخران.
ئەم هەواڵە 8998جار خوێندراوەتەوە |