English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ناسر هەرکی: لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری وەزیری بەرگری کرد
2020-09-24 [06:27 AM]

ZNA-بەغدا


دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش وبەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەندین پرسی ئاراستەی وەزیری بەرگری کرد کە پەیوەست بوون بە کێشەکانی ئەمنی تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچانە هەروەها کێشەی زەمالەی خوێندن بۆ قوتابیانی کوردستان لە کۆڵێژی سەربازی و خوێندنی باڵا و کۆلێژی ئەرکان کە قوتابیانی کورد لەو ڕووەوە پشتگوێ خراون.

 

دکتۆر ناسر هەرکی گووتی: وەزیری بەرگری بەڵێنیدا ئەو کێشانە چارەسەر بکات و ئەو لیژنانەی پەیوەستن بە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق کارا بکاتەوە بۆ ئەوەی پێکەوە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕوبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە. 

هەروەهادکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی:  کەلە فشار و ئەرکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو کارەکان دەگەڕێنەوە بۆ ڕێچکەی دەستوری خۆی.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2959جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad