English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی گشتیى ئەڵمانیا پشتگیرى و هاوکاریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دووپاتكرده‌وه‌
2020-09-24 [10:22 AM]

ZNA-هەولێر


 

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/9/2020  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە  کلێمنس سێمتنەر کونسوڵی گشتیى ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا دۆخى گشتیى عێراق و هەرێمى کوردستان، بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، شەڕى دژى تیررۆر و ئەرکى هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعشیان تاوتوێ کرد و بیروڕایان دەربارەى هەڵبژاردنەکانى پێشوەختەى داهاتووى عێراق و دوایین هەنگاوەکانى گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، گۆڕییەوە.

 نێچێرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى ئەڵمانیاى لە بواری سەربازی و مرۆییدا دووپات کردەوە و ئاماژەى بە گرنگى و کاریگەریى ئەو هاوکارییانە لە ڕۆژانى سەختى شەڕى داعشدا کرد، هەروەها تیشکى خستە سەر هاوکارییە مرۆییەکانى بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و پێشوازیکردنى لە ژمارەیەکى زۆرى ڕزگاربووانى ئێزدیى دەستى داعش بۆ وەرگرتنى چارەسەرى لە ئەڵمانیا، ھاوکات دەربارەى دۆخى عێراقیش، چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکانى بە کلیلى سەقامگیریى عێراق لە قەڵەم دا.

لاى خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیى ئەڵمانیا وێڕاى دووپاتکردنەوەى پشتگیرى و هاوکاریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان، ستایشى ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕۆڵى هەرێمى کوردستانى لە شکاندنى داعش و حەواندنەوەى خەڵکى ئاوارە لە پێکهاتەکانى عێراق و پەنابەرانى سووریا کرد و خواستى وڵاتەکەى بۆ بردەوان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان نیشان دا.

1

 





ئەم هەواڵە 3067جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad