English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیهاد حەسەن: نووسراوێکمان ئاڕاستەی حكوومەت ھەرێمی کوردستان كردووە لەسەر دابەشکردنی نەوت
2020-09-24 [03:58 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی لیژنه‌کەمان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەمان، پرسی دابەشكردنی نەوتی سپییە بۆ وەرزی زستان بوو‌، ھەروەھا نووسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كردووە.


جیهاد حەسەن، ئەندامی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەمان، پرسی دابەشكردنی نەوتی سپییە بۆ وەرزی زستان بوو‌، لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی نووسراوێكی ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كردووە.


ئەندامی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی گووتی: هەرێمی كوردستان پێویستی بە ٢٥٨ ملیۆن لیترە بۆ ئەوەی  هەر خێزانێك یەك بەرمیلی بەسەردا دابەش بكرێت، بەلام حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ ئەمساڵ بڕیاری داوە پەنجا ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.


جیهاد حەسەن، ئەندامی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئێمە ئومێدەوارین کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمساڵ بەرمیلێك نەوت دابەش دەكات و كورتهێنانی نەوتی ماڵان پڕ دەكاتەوە و هیوادارین حكوومەت لە دابەشكردنی نەوت پەلە بكات.

 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3070جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad