English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژەی بەرکەوتووانی کۆرۆنا لە ئێران لەبەرزبوونەوە دایە
2020-09-24 [05:03 AM]

​ZNA - هەولێر


ژمارەی فەرمیی مردووان بە هۆی کۆرۆناوە لە ئێران لە ٢٤ کاتژمێردا گەیشتە ١٥٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رۆژی پێنجشەممە٢٤ی ئەیلوول، وێڕای راگەیاندنی مردنی ١٧٥ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاوی کردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لانیکەم ٣٥٢١کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونە.

سیما سادات لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی: لە دوێنێوە هەتا ئەمڕۆ ١٥٦٩ تووشبووی دیکە لە نەخۆشخانە خەوێنراون.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی‌کردووەتەوە، کۆی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٤٣٦هەزار و ٣١٩ کەس و ٢٥هەزار و١٥کەسیش بە هۆی ئەم پەتایەوە مردوون.





ئەم هەواڵە 4996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad