ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێدەكات، بەگوێرەی بەرنامەی كار کۆبوونەوەکە تایبەت کراوە بە تەواوکردنی گفتوگۆ دهربارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران.
عەبدولحوسەین هنداوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنهكان رایگەیاند "دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی بکرێت، بە مەرجێک سەروەری عێراق پارێزراوبێت، هەروەها رەتیکردەوە، هیچ ناکۆکییەک لەنێوان حکومەت و پەرلەمان، لەسەر کاتی دیاریکراوی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەبێت.
بڕیارە لە 6/6/2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام تائێستا لایەنەكان لەسەر پرۆژە یاساكە رێكنەكەوتوون.
ئەم هەواڵە 11512جار خوێندراوەتەوە |