English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەیسی سەعید وەیسی: ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان کۆکردۆتەوە بۆ پرساندنی حکومەت ھیچ داھێنانێکیان نەکردوە شتێکی ئاساییە و یاسایە
2020-09-26 [11:01 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بابەتی پرساندنی حکومەت بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کارێکی ئاسایی و یاساییە، ھەروەھا ئەو ئەندامانەی واژوویان کۆکردۆتەوە کارێکی تازە و داھێنانیان نەکردوە، بەلکو بەداخەوە وەک زۆر پرس و بابەتی تر بۆ خۆدەرخستن و موزایەدە و پروپاگندە ئەم ھەولەیە دەدەن.


وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بابەتی پرساندنی حکومەت بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کارێکی ئاسایی و یاساییە، کە بۆ روونکردنەوەی کارنامەی حکوومەت و ھۆکارەکانی ئەو بریار و رەفتار و کارانەی کەدەکەونە بواری پسپۆرییەکەیان بانگھێشتی سەرۆکی حکومەت یاخود جێگرەکەی یان یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت کە ئەمەش بەچەند ماددەکانی (٦٨، ٦٩، ٧٠، ٧١، ٧٢، ٧٣) لە پرەوی ناوخۆی پەرلەمان رێکخراوە،وای دانەنێن کە ئەمە یەکەم جاربێت کە ھەولی پرساندنی حکومەت بدرێت بەلکو لە ھەر پرسێکی گرنگ و پێویست پرساندن کراوە بەمەش ئەو راستیە دەردەکەوێت کە ئەو ئەندامانەی واژوویان کۆکردۆتەوە کارێکی تازە و داھێنانیان نەکردوە، بەلکو بەداخەوە وەک زۆر پرس و بابەتی تر بۆ خۆدەرخستن و موزایەدە و پروپاگندە ئەم ھەولەیە دەدەن، بەلام خودی خۆیان ئاگادارن کە لە ماوەی ئەم دووسالەی دەستبەکاربوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان زۆرترین وەزیری و بەرپرسانی حکومەت بانگھێشت کراون چ بۆدانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بوبێت یاخود بۆ کۆبوونەوەی لیژنەکان بێت.


ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: بەھۆی کاری پەرلەمانتاریشم وەک ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ھیچ کات نەم بیستوە کەسەرۆکی حکومەت ترسی ھەبێت لەبابەتی پرساندن بڵێ ناھێمە پەرلەمان، چونکە وای دەبینین کە پەرلەمان و حکومەت وەک دوو دامەزراوەی رەسمی لە راپەراندنی کارەکان تەواوکەری یەکترن، راستە پارتی وەک براوەی یەکەمی ھەلبژاردن زۆرینەی پەرلەمانە، بەلام ھەمیشە زۆرینەکەی خستۆتە خزمەتی سەقامگیری سیاسی، دلنیام ھەر لایەنێکی تر زۆرینەبوایە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان مامەلەی نەدەکرد، بەلام ئەوەخەسەلەتە جوانەکەی پارتیە کە ھەمیشە بە ھاوسەنگی سیاسی مامەلە دەکات نەک بە لە خۆبایبوونی سیاسی و ھیچ کات لە بەرپرسیاریەتی راناکات .


ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەمەبەستی بانگھێشت کردنەکەش ھەموو لایەک باش دەزانن ئەو دۆخەسەختە ئابووریەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە لە سەرووی ویست و ئیڕادەی حکومەتی ھەرێمی  کوردستانە کە ھەر لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانەکەوە ھەموو ھەولێک خرایە گەر بۆ سنووردارکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانی کوردستانیان، بەلام قەیرانەکە جیھانیە و لەتواناکانی حکومەت گەوروتر بوو، بەلام بەخۆراگری ھەموو لایەک ئەم دۆخەش تێدەپەرینین، ئەوجار راستی و دروستی ھەمووبابەتەکان بەدیاردەکەون،بۆیەش گرنگە پەرلەمانتار لە ئاست ھەستیاری ئەم قۆناغەدابیت و نەکەوێتە ژێر کاریگەری ھیچ کەس و لایەنێک کە چۆن بیانەوێت ئاراستەی بکەن  .


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad