English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەک لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان 
2020-09-26 [02:10 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەڕێزان خانەوادەی ھونەرمەند و شانۆکار (عەباس ژاژڵەیی) خەمباربووین بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان (عەباس ژاژڵەیی) بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم ھونەرمەندان دەکەین. 

ھونەرمەند(عەباس ژاژڵەیی)لە ساڵی (١٩٥٠)لە دایک بووە و قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، لە ساڵی(١٩٥٨) بۆیەکەم جار بەشداری کاری شانۆیی کردووە و، لە ساڵی(١٩٧٠)لەگەڵ ھونەرمەندی کۆچکردوو(حاجی مەکی)تیپی شانۆی سەندیکای کرێکارانی پێکھێناوە. 

ھونەرمەندی خوالێخۆشبوو(عەباس ژاژڵەیی)یەکێک بووە لەو ھونەرمەندە ناسراوانەی خاوەن ھەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی و کادیری دڵسۆزی پارتیمان بوو، ھەروەھا وەک رێکخەر و ھەڵسووڕێنەری کارای کاری پیشەیی کەسایەتیەکی ناسراوی بواری ھونەر و شانۆ بوو و رۆڵی کاریگەری لەناو چەندین رێکخراو و سەندیکای ھونەری و رۆشنبری گێڕاوە و لەو رێگایەوەش خزمەتێکی زۆری بەم بوارە کردووە و، خاوەن ئەرشیف و گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی تایبەت بەخۆیەتی. 

ھونەرمەندی خوالێخۆشبوو وێڕای ناڕەحەتی و چەندینجار دەربەدەری و ئاوارەیی لەبەر ھەڵوێستە نەتەوەییەکانی، بەردەوامبوو لەسەر رێباز و بیروباوەڕە نەتەوەیی و رێچکە ھونەریەکەی تا دواساتەکانی ژیانی، بەداخەوە کۆچی دوایی زیان و کەلێنێکی گەورەیە لە بواری ھونەر و شانۆی کوردیمان. 

ئومێدەوارین ھاوخەمیی ھونەرمەندان و شانۆکار و ھاوپیشە و ھەڤاڵانی ھونەرمەندی کۆچکردوو مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوە و گشت لایەک بێت. 

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین سەبووری بەھەموو لایەک ببەخشێت وگیانی کۆچکردوویش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.. 

انا للە وانا الیە راجعون
 دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
 پارتی دیموکراتی کوردستان
 ٢٦ـی٩ـی٢٠٢٠

 





ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad