ZNA ــ هەولێر
ئازاری جەستە زۆرجار بەهۆی هەوکردنەوەیە، هەوکردنی درێژخایەن رۆڵی سەرەکی هەیە لە توشبون بە نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە و رۆماتیزم، بە کۆنتڕۆڵکردنی هەوکردنی جەستە دەتوانیت ئازار لە جەستە کەمبکەیتەوە، ماڵپەری باشترین خۆراکی بڵاوکردوەتەوە.
یەکەم: چەوری ماسی
چەوری تەندروست وەکو چەوری ماسی دژە هەوکردنە، هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە، ئاوساوی ناهێڵێت، باشترین سەرچاوەکانی چەوری تەندروستیش بریتیین لە سەلەمون، تونە، گوێز، هێلکە، چەرەسات.
دوەم: سیر
دژە ئۆکسانە، هەوکردن کەمدەکاتەوە، دەتوانیت وەکو دەرمان بەکاریبهێنیت، سەرئێشە کەمدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوانەش مەترسی شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە.
سێیەم: گێلاس
ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە، هەوکردن لە جەستەدا ناهێڵێت، دەتوانیت وەکو شەربەت بیخۆیت، بەڵام شەکری تێمەکە.
چوارەم: چای سەوز
یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان، ئازار لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، چونکە دژە ئۆکسان و هەوکردنە، چەوری کەمەر دەتوێنێتەوە، مەترسی خەمۆکی کەمدەکاتەوە، بەڵام شەکری لەگەڵ بەکارمەهێنە بۆئەوەی سودەکانی لەناونەبات.
پێنجەم: دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان
وەکو شۆفان، برنج، جۆ، پاقلە، فاسۆلیا و جۆرەکانی دیکە، ریخۆڵەکان بە تەندروستی دەهێڵنەوە، ئازاری گەدە کەمدەکەنەوە.
شەشەم: زەردەچەوە
لە کۆنەوە وەکو چارەسەر بەکارهێنراوە، سودەکانی زۆرن، هەوکردنی ئێسک و جومگەکان ناهێڵێت.
حەوتەم: زەنجەفیل
دەتوانیت لەگەڵ چا یان خواردن بیخۆیت، بەڕێژەی %63 رۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئازاری جومگە، گرژی و ئازاری ماسولکە ناهێڵێت.
هەشتەم: برۆکلی
رەنگە تامەکەی بە ئارەزوی هەمو کەسێک نەبێت، بەڵام سودەکانی بۆ هەموانە، هەوکردنی درێژخایەن ناهێڵێت.
ئەم هەواڵە 8677جار خوێندراوەتەوە |