English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دكتۆرێكی فلیپینی لەناو فڕۆكەخانەی كەركووك كوژرا
2020-09-27 [08:14 AM]

​ZNA – هەولێر


قایمقامی ناوەندی كەركووك ئاشكرایدەكات، فەرمانبەرێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەناو فڕۆكەخانەی سەربازیی كەركووك بە چەقۆ كوژرا.

فەلاح بایجی، قایمقامی ناوەندی كەركووك، بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە 2020/09/26 پزیشکێکی فلیپینی كە لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان كاردەكات لەنێو فڕۆكەخانەی كەركووك بە چەقۆ كوژرا.

قایمقامی كەركووك گوتیشی:  لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ زانیاریەكیان لەو بارەیەوە پێنەگەییشتووە و هیچ كەسێكیش لەسەر ئەو تاوانە دەستگیرنەكراوە.

فەرمانبەرە كوژراوەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان ناوی دكتۆر رۆناڵد سانتۆسە، بە رەچەڵەک فلیپینییە و لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریكردنی عێراق كاردەكات.

 





ئەم هەواڵە 2449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad