English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی
2020-09-27 [08:29 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایدەكات، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لە بڕگەی پێنجەمی راپۆرتێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا کە تایبەت بە ئێران ئامادەکراوە، هاتووە کە لە ساڵی 2002وەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سەرچاوەی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لە چوارچێوەی پابەندنەبوونی ئێران بە مەرجەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و هەوڵەکانی بۆ شاردنەوەی نیازەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەرنامە ئەتۆمییەکەی هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە تواناکانی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم کراوە و دەڵێت، تواناکانی تاران رۆژ بە رۆژ زیاتر و فراوانتر دەبن و وەک ئامرازی هەراسانکردن بەکاریان دەهێنێت و هەموو ئەو کارانەش مەرجەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و پەیمانی بڵاونەکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان پێشێل دەکات.

رۆژی 2020/09/21 ئەمریکا بەشی یەکەمی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بردەوە بواری جێبەجێکردن کە لە 2015دا بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵگیرابوون.

بڕیاری واشنتن بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا دوای ئەوەهات کە ئەمریکا نەیتوانی ئەنجومەنی ئاساییش رازیبکات لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەخەی فرۆشتنی چەک بە ئێران کە لە مانگی داهاتوودا بەسەر دەچێت.

 





ئەم هەواڵە 4465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad