English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا پێكوتەی دژە كۆرۆنای لەسەر هەزاران كەس تاقیكردەوە
2020-09-27 [09:04 AM]

ZNA – هەولێر


 

پارێزگاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا رایدەگەیەنێت، کە پێکوتەی دژەکۆرۆنایان داوەتە سێ هەزار کەس و تاوەكو ئێستا حاڵەتی تەندروستیان زۆر باشە.

سێرگی سۆبیانین، پارێزگاری مۆسکۆ بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێکوتەی دژەکۆرۆنای لەسەر خۆی تاقیکردووەتەوە و ئێستاش لە حاڵەتێکی باشە و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر دەرنەکەوتووە.

سێرگی سۆبیانین گوتیشی:  تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەس لە مۆسکۆ پێکوتەکەیان وەرگرتووە و هەموویان لە حاڵەتێکی زۆر باشدان.

پێشتر تەندروستیی مۆسکۆ داوای لەو کەسانە کردبوو، کە دەیانەوێ بە خۆبەخشی پێکوتەکە لەسەر خۆیان تاقی بکەنەوە و هەموویان پشکنینیان بۆ کرابوو، تا بزانرێ هیچ نەخۆشییەکیان هەیە یاخود هەستیارییان بەرامبەر پێکوتەکە هەیە یان نا.

پێکوتەکە بە دوو قۆناغ و بە خۆڕایی دەدرێتە کەسەکان، 21 رۆژ دوای جاری یەکەم، پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەدرێتە ئەو کەسانە.

 





ئەم هەواڵە 4945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad