English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەکات
2020-09-27 [02:39 AM]

ZNA  - ھەولێر



ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و ھەروەھا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەردوولا ھەماھەنگیی بەردەوامی نێوان ھەرێم و بەغدایان بە پێویست زانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

لە بەشێکی تری ئەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر خواستی ھەرێم و بەغدا کرایەوە بۆ بەردەوامبوونی ھەماھەنگیی نێوانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.
 





ئەم هەواڵە 2203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad