English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولەکانی کوردستان دەست پێدەکەنەوە 
2020-09-27 [03:58 AM]

ZNA  - ھەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٧ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- بڕیاردرا بە دەستپێکردنی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١ بەمشێوەیەی خوارەوە:
• خولی نایابی کوردستان ـ رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/١١/٢٦.
• خولی پلەیەکی کوردستان ـ رۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/١١/٣٠
• خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان ـ رۆژی ھەینی ٢٠٢٠/١١/١٣
• خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان ـ رۆژی ھەینی ٢٠٢٠/١١/٢٧
• سەرجەم خول و چالاکییەکانی تر لە کۆبوونەوەکانی داھاتوو بڕیاری لەسەر دەدرێت.
٢- داوا لە نوێنەرانی یانە نایابەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان و ئەو یانەیەی ئارەزووی بەشداری کردنی لەم خولەدا ھەیە دەکەین، رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٠/٣ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی پێشنیوەڕۆ لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، مەرجە یانەکان نووسراوی فەرمی بەشداربوونی یانەکەیان پێ بێت.
٣- داوا لە نوێنەرانی ھەردوو یانەی (ھەڵۆ و چەمچەماڵ) دەکەین، رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٠/٣ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ـی نیوەڕۆ لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن.
٤- داوا لە نوێنەرانی یانە پلەنایابەکانی کوردستان و نوێنەرانی یانە پلەنایابەکانی تازەپێگەیشتووانی کوردستان دەکەین، رۆژی شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٠ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی پێشنیوەڕۆ لە ھۆتێل کوارتز لە ھەولێر ئامادەبن، مەرجە یانەکان نووسراوی فەرمی بەشداربوونی یانەکەیان پێ بێت.
٥- بە ھۆی بارودۆخی تەندروستی و پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ١٩) و، لەسەر دوای سەرجەم لایەنە پەیوەندارە وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠١٩ وەستا، بڕیاردرا بە:
ڕ- پێداچوونەوە بە ھەردوو کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٧/٢٥ و ٢٠٢٠/٨/٢٥ بە لەبەرچاو گرتنی کۆمەڵێک پاسا و ھەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بەم کێشەیە.
ب- کۆتایی ھێنان بە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠١٩ و پەسەند کردنی ریزبەندی یانەکان لە (١ تا ١٣) لەو کاتەی، کە خولەکەی تێدا وەستا و، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خەڵات بەسەر ھیچ یانەیەک دابەش ناکات و ھیچ یانەیەکیش بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان دانابەزێت بە یانەی (ئارارات) ـیشەوە، کە بەشداری خولەکەی نەکردبوو.
٦- ھیچ کەسێکی حیزبی بۆی نییە بەشداری لە مەڕاسیمەکانی دابەشکردنی خەلاتەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکات.





ئەم هەواڵە 2245جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad