English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵکی سویسرا دەنگی به هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا دا
2020-09-27 [06:56 AM]

​ZNA - هەولێر


دانیشتووانی سویسرا لە راپرسییەکدا دەنگیان بە هەڵوەشانەوەی ئەو ریککەوتنە دا وڵاتەکەیان بە مەبەستی ئاسانکاریی هاتوچۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا واژووی کردووە.

لە سەدا شەستی سویسراییەکان پێچەوانەی جارارانی پێشوو، بێ لەبەرچاوگرتنی راسپاردەی حکومەت کە دەڵێت نابێ بازرگانیی ئازادی نێوان وڵاتان بکەوێتە مەترسییەوە، دژایەتیی خۆیان لە بەرانبەر هاتووچۆی بێ‌سنووری نێوان وڵاتەکەیان و وڵاتانی دیکە دەربڕی.  

ئەم راپرسییە بە پێشنیاری پارتی دەستەڕاستیی " خەڵکی سویسرا" بەڕێوەچوو. ئەم حزبە دەڵێت پێویستە سویسرا بەسەر سنوورەکانی خۆیدا زاڵ  بێت و تەنیا کەسانی شیاوی هاتۆچۆکردن بتوانن سەردانی وڵاتەکەیان بکەن.

چاودێرانیش دەڵێن پێشگرتن بە هاتوچۆی ئازاد زیان بە ئابووریی سویسرا دەگەیەنێت و کار و ژیانی هەزاران سویسرایی لە وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.

 





ئەم هەواڵە 5017جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad