English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی پووران درەخشەندە لە فیستیڤاڵی داکا دەکرێت
2020-09-24 [12:02 PM]

ZNA - تاران


چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری نوداری کورد خاتوو پووران درەخشەندە، لە نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "داکا" لە بەنگلادیش بەڕێوەدەچێت.

 

نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "داکا" Dhaka لە بەشی رێزلێنان لە سینەماکارێک" Retrospective چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی درەخشەندە سازدەکات،.

 

رێوڕەسمەکە بە بەشداری ئەو دەرهێنەر، سیناریۆنووس، بەرهەمهێنەر و توێژەرە کوردە و نمایشی بەشێک لە بەرهەمەکانی بەڕێوەدەچێت، کە بریتین لە: "زیر سقف دودی" (لە ژێر میچی دووکەڵاوییدا)، "هیس! دخترها فریاد نمی زنند" (بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن)، "کودکان ابدی" (منداڵایی ئەبەدی) و "رویای خیس" (خەونی خووساو) و دوای نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییانە، کۆڕیی رخنە و هەڵسەنگاندن بەڕێوەدەچێت.   

 

پووران درەخشەندە لە رۆژانی بەڕێوەچوونی نۆزدەیەمین فیستیڤاڵەکەکەدا نێودەوڵەتی، ماستر کلاس و وۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی ساز دەکات.

 

بەرپرسانی بەڕێوەبردنی ئەم رووداوە سینەماییە، سەرقاڵی کارە سەرەتاییەکانی پێویستن بۆ بەڕێوەبردنی یەکەمین خولی تێکەڵاو پێکهاتوو لە نمایشی ئۆنلاین و هەروەها بە شێوەی ئامادەبوونی بەرهەمە بەشداربووەکان لەم فیستیڤاڵەن.

 

نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی داکا بە هاوکاری ئەنجوومەنی "فیلمی کۆلکە زێڕینە" و بە نمایشی 200 فیلمی دەرهێنەرانی 60 وڵاتی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی فیلمە ئاسیاییەکان"، بەشی "سینەمای جیهان"، بەشی "رابردوو"، بەشی "پانۆڕامای بەنگلادیش"، بەشی "فیلمەکانی منداڵان"، بەشی "سینەماکارانی ئافرەت"، بەشی "کورتە فیلم و فیلمە سەربەخۆکان"، هەروەها بەشی "فیلمە مەعنەوەییەکان" لە رۆژانی 16 تا 24ـی کانوونی دووەمی 2021 بە شێوەی فیزیکی و ئۆنلاین لە ناوەندە سینەماییەکانی "ئالینس فرانسیس"، "ستار سینەپلاس"، "ئاکادیمیای شیلپاکالا"، کتێبخانەی گشتیی و هەروەها هۆڵی کۆبوونەوەکانی مۆزەخانەی شاری داکا لە بەنگلادیش بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 2578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad