ZNA – هەولێر زنجیرە تەلەڤزیۆنیی ترسناک"The Haunting of Bly Manor" بڵاودەکرێتەوە.
کۆمپانیای نێتفلێکس بۆ بەرهەمهێنانی هونەری یەکەم ترەیلەری ئەم بەرهەمەی بڵاوکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی لە تۆڕی نێتفلێکس.
میکی فلەنگان کاری دەرهێنانی بۆ ئەم بەرهەمە کردووە و هەریەک لە ئەندرۆ نیل، ڤیکتۆریا پیدریت و تەهیراهـ شەریف رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
کۆمپانیای نێتفلێکس 9 ئۆکتۆبەری داهاتووی وەک وادەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمەی دیاریکردووە.
ئەم هەواڵە 8629جار خوێندراوەتەوە |