ZNA – هەولێر
رووبار ره‌شید کاکه‌یی دووه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "ناسنامه" تۆمارکرد و بەم نزیکانە بڵاویدەکاتەوە.
ئەم بەرهەمە به‌زاراوه‌ی ماچۆیی کاکهییهکانە و به‌رهه‌مه‌که وه‌ک شانازیی بوونی کاکه‌ییه‌کان له کوردستان و عێراق به کوردبوونی خۆیانه‌وه.
ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیه‌که‌ی به‌شێکی له‌سه‌ر بووجه‌ی ئەو هونەرمەندە و له‌گه‌ڵ بابیلۆن کاری بۆ کراوه و له گوندی هاواری کاکه‌یی له هه‌ڵه‌بجه تۆمارکراوه و کاکه‌ییه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له کلیپه‌که‌یدا به‌شداریان کردووه.
کاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ره‌نج حاجی بۆ کراوه و لە ئاوازی گۆرانییه‌که له‌لایه‌ن دوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کاکه‌یی ئه‌حمه‌د هه‌یاس و ئیبراهیم فه‌تاحه‌وه بۆ کراوه و شیعره‌که‌ی لایه‌ن هۆنۆ کاکه‌ییه‌وه نووسراوه.
رووبار رشید کاکه‌یی له دایکبووی ١٩٨٧ـه و یه‌که‌م به‌رهه‌می به‌ناوی "هاواری کاکه‌یی" به‌رله دوومانگ بڵاوکردووه و کاره‌ساته‌کانی بەسەر کاکهییەکان هاتووە باس کردووە.
ئەم هەواڵە 8308جار خوێندراوەتەوە |