English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوەیەكگرتووەكان داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئازاربایجان و ئەرمینیا دەكات
2020-09-28 [08:48 AM]

​ZNA – هەولێر


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئیدانەی کوشتنی خەڵکی سڤیلی کرد لە پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و بانگھێشتی کۆتاییھێنانی دەستبەجێی پێکدادانەکان دەكات.

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستێفان دوجاریک بە ناوی ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگەیاند: ئەوان زۆر نیگەرانن بە دووبارە دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباغ.

دوجاریک گوتیشی: گوتیرێس ئیدانەی بوونە قوربانیانی خەڵکی سڤیل لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کردووە و داوای دەستبەجێی راگرتنی توندوتیژی کردووە.

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیشی لەوە كردەوە: گوتیرێس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆك کۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان ئەنجام دەدات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای ئەوەی ھێزەکانی ئەرمینیا تەقەیان لە یەکە مەدەنینشینەکانی ئازەربایجان کرد، سوپای ئازەربایجان دەستی بە ھێرشی پێچەوانە کرد.

لەلایەکی دیکەش وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە فەرماندەیی سوپای ئازەربایجان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتییان، بڕیاری دا کە لە سەرجەم ھێڵەکانی سنوور ھێرشی پێچەوانە دەست پێبکات.

 





ئەم هەواڵە 4666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad