English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوەڕۆكی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران بڵاو كرده‌وه‌
2020-09-28 [10:36 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ د. فوئاد حوسێن  وەزیری دەرەوەی عێراق،  لە میانی سەردانەكەی بۆ تاران پەیامێكی زارەكی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گەیاندووەتە سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی كە پەیوەست بووە بە پێشهاتەكانی ناوچەكە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێكدا وردەكاری سەردانەكەی فوئاد حوسێنی بۆ تاران خستوووتەڕوو و رایگەیاندووە كە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەكەی بۆ تاران سەرەتا لەگەڵ سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی و دواتر لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی، محەمەد جەواد زەریف كۆبووەتەوە و دواتر چاوی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیباف كەوتووە و پاشان لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی كۆبووەتەوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە كە فوئاد حوسێن پەیامێكی زارەكی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گەیاندووەتە سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی كە پەیوەست بووە بە پێشهاتەكانی ناوچەكە و جگە لەوەیش پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتییان لەسەرجەم بوارەكاندا تاوتوێكردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە فوئاد حوسێن ستایشی رۆڵی ئێرانی كردووە لە پاڵپشتیكردنی عێراق، هەروەها هەردوولا سەبارەت بە گرنگترین دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان كردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف ئەوەیشی خستووتەڕوو كە لە كۆبوونەوەكەی فوئاد حوسێن و هاوتا ئێرانییەكەی، محەمەد جەواد زەریف پرسەكانی تایبەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پرسەكانی هەرێمیی، هەروەها پێشهاتەكانی نێودەوڵەتییان تاوتوێكردووە.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە كە لە كۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دیدوبۆچوونی حكوومەتی وڵاتەكەی لە مامەڵەكردن لەگەڵ تەحەدییەكانی ئێستا روونكردووەتەوە و جەختی كردووەتەوە كە عێراق لەگەڵ ئەوەدایە ناكۆكییەكان بە ئاشتی چارەسەر بكرێن.

ئاشكراشیكردووە كە لە دیداری فوئاد حوسێن لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیباف ئەو تەحەدیانەی كە بەرەوڕووی ناوچەكە بووەتەوە خراونەتە بەرباس، هەروەها دوایین پێشهاتەكانی هەرێمیی تاوتوێكراوە و جگە لەوەیش بیروڕا سەبارەت بە تەحەدییەكانی ئێستای ناوچەكە ئاڵوگۆڕكراوە.

باس لەوەشكراوە كە لە دیدارەکەدا، سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئێران لە سەرجەم بوارەكانی گفتوگۆكراوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە كە لە كۆبوونەوەكەی فوئاد حوسێن لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی رەوشی ئێستای ناوچەكە تاوتوێكراوە و لای خۆیەوە عەلی شەمخانی پاڵپشتی حكوومەتی ئێرانی بۆ عێراق دووپات كردووتەوە.

راشیگەیاندووە كە لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە گرنگە پارت و لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەگەڵ حكوومەتەكەی مستەفا كازمی هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی كە بەرەوڕووی عێراق بوونەتەوە، چونكە ناكۆكییەكان لە عێراق كاریگەری خراپیان لەسەر سەقامگیری ناوچەكە دەبێت

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بۆ ئێران كە رۆژی شەممەی رابردوو ئەنجامدرا، ماوەی دوو رۆژی خایاند.





ئەم هەواڵە 1999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad