English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باندێکی دزییکردن لە ماڵان دەستگیرکران
2020-09-28 [10:40 AM]

ZNA-هەولێر


ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند، کە بەناوی سواڵکردنەوە چەند ماڵێکیان بڕیوە.

 

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی لە رۆژی 19-09-2020 راگەیاند. ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "تۆمەتبارەکان پیاوێک و سێ ژنن بە ناوی سواڵکردنەوە لە دەرگەی ماڵانیان داوەو کە زانیویانە ماڵەکە لەماڵ نین چوونەتە ژوورەوە و کەلوپەلی گرانبەهای ماڵەکەیان دزیوە."

 

لەکاتی دەستگیرکردنیاندا یەک کڵاشینکۆڤ، یەک دەمانچە، دوو هەزار و 700 دۆلاری ئەمریکی، 720 هەزار دیناری عێراقی، دوو هەزار و 360 یۆرۆ، 10 ملیۆن تمەنی ئێرانی و بڕێک زێڕیان پێگیراوە.

 

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 





ئەم هەواڵە 2329جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad