English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی راپەرین: پێشمەرگەیەک کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا
2020-09-28 [11:07 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوێنی یەکشەممە کەسێک کە پیشەی پێشمەرگەیە بە فیشەک کۆتای بە ژیانی خۆی ھێناوە، ھەروەھا بە گوێرەی ووتەی کەس و کاری ناوبراو نەخۆشی دەرونی ھەبووە.


رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوێنێ یەکشەممە ٢٧ی٩ی٢٠٢٠ تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن ٤٩ ساڵ لەڕەگەزی نێر پیشە پێشمەرگە، دانیشتوی کۆمەڵگەی شکارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە ڪە شوێنەواری برینی فیشەک بەسەر جەستەیەوە ھەبووە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە.


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین گووتی: بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و بەدواداچوونی پۆلیس لە سەر ڕووداوەکە دەرکەوتووە کە رووداوەکە خۆکوژی بووە، بە گوێرەی ووتەی کەس و کاری ناوبراو نەخۆشی دەرونی ھەبووە.


ھەروەھا رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوودواکە کرایەوە، بە مەبەستی ھۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad