English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم هەفتەیەدا لەسەر داوای سەرۆکی حکومەت دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەدەچێت
2020-09-28 [11:12 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئەوەی بەنوسراوێکی رەسمی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای ئەنجام دانی دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستانی کردوە بۆ شیکردنەوەی چەند پرس و بابەتێک کە پەیوەستن بەکارەکانی حکومەت، وابریارە لەم ھەفتەیەدا کۆبونەوەکە سازبکرێت.


لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە پێی برگەی دووەم لە ماددەی ٦٦ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوا دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات .


ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات لە سەر جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و ڕێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای ھەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەم ھەنگاوەی سەرۆکی حکومەت گرنگی و بایەخی خۆی ھەیە بەتایبەت کە بریاردرابوو ھەر سێ مانگ جارێک سەبارەت بەقۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی حکومەت راپۆرتێک ئاراستەی پەرلەمان بکات، چونکە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی یاساکە کە بۆ ئەمەش کۆمەلێک پەیرەو و رێنمایی دەرکراون بۆیەش گرنگە پەرلەمان چاودێری وردی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بکات.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad