English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی کشتوکاڵ لە گفتوگۆدان لەگەل وەزارەت بۆ کرینەوەی گەنمی زیادەی جوتیاران
2020-09-28 [12:20 PM]

ZNA- ھەولێر



ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکەن لەگەڵ ستافێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە هۆڵی لیژنە لە پەرلەمان کۆبووینەوە بۆ کرینەوەی گەنمی جوتیاران .

 

شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکایەتی لیژنەی کشتوکاڵ ئەنجامدرا و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو ڕێککەوتنەوە کرا کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەنیازە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ئەنجامیبدات بۆ کڕینەوەی ئەو گەنمەی کە ساڵانە دەمێنێتەوە و وەزارەتی بازرگانی عێراق نایکڕێتەوە.


شوان زراری گوتیشی لە ئێستادا سەرۆکایەتی لیژنە دوای گفتوگۆ لەگەڵ ستافی وەزارەت، دوو سەرنجی خۆیان لەسەر ڕێککەوتنەکە خستەڕوو کە ئەوانیش دەرفەتی یەکسان بدرێتە هەموو کۆمپانیاکان تا کێبڕکێییەکی دادپەروەرانە دروست بێت و چەند کۆمپانیایەک نەتوانن قۆرخی بکەن بۆ خۆیان .

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکال لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوش کرد یەکێکی تر لە خالەکان پێویستە هەمان ئەو گەنمەی کۆمپانیاکان دەیکڕنەوە لەناوخۆدا ساغبکرێتەوە تا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی نان و گەنمی خۆی و لە داهاتوودا ناچار نەبێ لە دەرەوە هاوردەی بکاتەوە .





ئەم هەواڵە 2155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad