ZNA ــ هەولێر هەندێک کەس ئارەزوی خواردنی تیژ دەکەن کە کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە دروست دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە کەسانێک نەزانن کە خواردنی تیژ کاریگەری نەرێنی و ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە، ماڵپەڕی Brightside ئەو گۆڕانکارییانەی بڵاوکردوەتەوە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر خواردنی تیژ بخۆیت.
یەکەم: کێشی جەستەت دادەبەزێت، وزەی زیاتر دەدات بە جەستە.
دوەم: توانای بەرگەگرتنت بۆ ئازار زیاتر دەبێت، بە خواردنی تیژ مێشکت دەتخەڵەتێنێت و ئازار لەبیردەکەیت.
سێیەم: سیستمی بەرگری جەستە زیاتر بەهێزدەبێت، بەتایبەتی لەو وەرزانەی پەتای تێدابڵاودەبێتەوە.
چوارەم: تەمەنت درێژتر دەبێت و یارمەتیت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر بە تەندروستی بمێنیتەوە.
پێنجەم: ئارەزوت بۆ خواردنی شیرینی کەمدەبێتەوە و چیتر بایەخی پێنادەیت.
شەشەم: گۆپکە هەستەکانی ناودەم بۆ ماوەیەکی کاتی تامناکەن، بەهۆی سوتانەوە.
حەوتەم: لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی هەستیاری.
هەشتەم: کێشەکانی گەدە خراپتر دەبن لەو کەسانەی کە گەدەیان هەستیارە، باشترە لە خواردنی دوربکەونەوە.
نۆیەم: دڵەکزێ زیاتر دەکات و دیواری گەدە دەستدەکات بە سوتانەوە، ترشەڵۆکی گەدە زیاتر دەبێت، ئەگەر هەستت بە دڵەکزێ کرد شیر بخۆرەوە یان خواردنەوەی سارد.
ئەم هەواڵە 8518جار خوێندراوەتەوە |