ZNA ــ هەولێر شەقیقە تەنیا سەرئێشەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو ئەژمار کراوە بە یەکێک لەو بیست ھۆکارەی کە بێ توانایی دروست دەکەن لە مرۆڤدا، و لە بریتانیا یەک کەس لە حەوت کەس بە دەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن,
شه‌قیقه بریتییه له سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆر و به‌هێز، کە زۆربه‌ی کات دڵ تێکه‌ڵهاتن و رشانه‌وه‌ی لەگەڵە و هه‌ستییاری زۆر به روناکی و بۆن و ده‌نگی به‌رز. سه‌رئێشه‌که به زۆری بۆ ماوه‌ی چوار کاتژمێر تا سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رچه‌نده به ژانه‌سه‌ری لایه‌کی سه‌ر ناسراوه به‌ڵام هه‌ندێک حاڵه‌ت ئازار له هه‌مو به‌شه‌کانی سه‌ردا هه‌یه. دکتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محمد، پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج هۆکار، نیشانەکان چارەسەری نەخۆشییەکەی خستوەتەڕو.
هۆکاری نه‌خۆشی شه‌قیقه
تا ئێستا هۆکاری راسته‌قینه‌ی شه‌قیقه به ته‌واوی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی زاناکان کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که هۆکاری بۆماوه‌یی کاریگه‌ری زۆره، توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که تێکچونێک له کرۆمۆسۆم و جینه‌کان هه‌یه، له‌وه‌ده‌چێت که پەیوه‌ندی به سیستمی بۆری خوێنی ترایجێمنهڵهوه هه‌بێت که به‌رپرسه له پاراستنی مێشک، کاتێک هۆکارێکی ده‌ره‌کی وه‌ک که‌مخه‌ویی یان خۆراکێکی دیاریکراو ده‌ماری ترایجێمنهڵ ده‌ورژێنێت، کۆمه‌ڵێک مادده‌ی کیمیاوی ده‌ڕێژرێت کە ده‌بێته هۆی کشانی بۆری خوێنه‌کانی مێشک و دروستبونی هه‌وکردن و ئازار.
گرنگترین هۆکاره‌کانی ورژاندن و زیاتر بوونی شه‌قیقه
1. سترێس و قه‌له‌قی.
2. تێک چونی خه‌و، که‌م خه‌وی، خه‌وتنی زۆر.
3. زۆر خواردنی مادده‌ی کافایین که به‌زۆری له چاو قاوه و خواردنه‌وه گازیه‌کان دا هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌پڕ وازهێنان له خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه.
4. نه‌خواردنی ژه‌مێکی خواردن، یاخود به‌ڕۆژوبون.
5. هیلاکی زۆر و ماندوبونی به‌رده‌وام.
6. سوڕی مانگانه.
7. تێکچونی پەستانی ئاوهه‌وا، ره‌شه‌بای به‌هێز، سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر به‌رزایی، ناو فڕۆکه.
8. خواردن، وه‌ک په‌نیر، سێ‌و، مۆز، مزره‌مه‌نیه‌کان، گه‌نمه‌شامی، چه‌ره‌س، پیاز، ته‌ماته، نه‌سته‌له، خواردنه‌وه کحولیه‌کان به تایبه‌ت شه‌راب، بونی مادده‌ی حافزه له‌خواردن دا وه‌ک نترات و مۆنۆسۆدیوم گلوتامات.
9. ئاو نه‌خواردنه‌وه به بڕی پێویست و وشکبونه‌وه‌ی له‌ش.
10. به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک ئه‌ده‌لات، ئیندۆمید، هۆرمۆنی ئیسترۆجین وه‌ک له حه‌ب و ده‌رزی مه‌نع.
11. ده‌نگی به‌رز، ژاوه‌ژاو، بۆنی تیژ.
12. جگه‌ره‌کێشانی پاسیڤ؛ واتە لە دەوروبەرت بکێشرێت.
جۆره‌کانی نه‌خۆشی شه‌قیقه :
1.شه‌قیقه که ئۆرای له‌گه‌ڵ بێت
ئۆرا بریتی یه له کۆمه‌ڵێک نیشانه پێش هاتنی سه‌رئێشه نه‌خۆشه‌که هه‌ستی پێ ده‌کات وه‌ک تێکچونی بینین، بینینی تیشک یان وێنه یان هێڵی ههمهجۆر یان خاڵی جیاواز، کوێربونی کاتی، لێڵی له بینین، بۆنکردنی بۆنێکی نامۆ، ئاو به لوت دا هاتنه‌وه‌دا، گوێ زرگانه‌وه، نه‌مانی هه‌ستکردن یان هه‌ستی سه‌یر وه‌ک دڵخۆشبون بێ هۆکار.
2. شه‌قیقه‌ی بێ ئۆرا
یه‌کسه‌ر ژانه‌سه‌ره‌که ده‌ست پێده‌کات.
چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی
ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی شه‌قیقه به‌پله‌ی یه‌که‌م پشت ده‌به‌ستێت به نیشانه‌کانی نه‌خۆشه‌که و مێژوی نه‌خۆشه‌که، هەروەها پشکنینی نه‌خۆشه‌که له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه به‌ڵام ره‌نگه پێویست به ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێک پشکنینی دیکە بکات که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات، ئەوانیش بریتیین لە:
1. فه‌حسی خوێن بۆ هۆرمۆن، بونی نه‌خۆشی له بۆری خوێن، بونی هه‌وکردن له په‌رده‌ی ده‌وری مێشک یان دڕکه مۆخ.
2. تیشکی ( MRI ) بۆ مێشک و بۆری وێنه‌کانی ناو سه‌ر.
3. ده‌رهێنانی شله‌ی ( CSF ) له پشت بۆ بونی هه‌وکردن له په‌رده‌ی ده‌وری مێشک یان دڕکه مۆخ.
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی
یەکەم: له ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه له کاتی سه‌رئێشه:
- له‌ڕێگه‌ی ده‌رمانی ئازارشکێنه‌وه وه‌ک ئه‌سپرین، پڕۆڤین، پاڕاسته‌مۆڵ.
ـ ھەندێک جۆری دەرمان کە بە گروپی "ترپیتان"ەکان ناسراون و پزیشکی پسپۆڕ دایدەنێت.
ـ گروپی ئیرگۆت، باشترین و تازه‌ترین جۆری ئه‌م گروپه‌یه که به شێوه‌ی ده‌رزی و سپڕای لوت هه‌یه.
ـ ده‌رمانی دژی رشانه‌وه و دڵ تێکه‌ڵ هاتن له کاتی بونی رشانه‌وه و دڵ تێکه‌ڵهاتن بەکاردێت.
دوەم: ده‌رمان بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی سه‌رئێشه:
ـ گروپی ترپیتان.
ـ گروپی ئیرگۆت.
ـ ده‌رمانی نه‌خۆشیکانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن ھەندێک جار بەکاردێن و پزیشکی پسپۆڕ بڕیاریان لەسەر دەدات.
ـ ده‌رمانی چارەسەری گەشکە.
ـ ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی.
ئەم هەواڵە 9187جار خوێندراوەتەوە |