English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان : ھەرێمی کوردستان بە نیشتمان و لانکەی ئارامی ھەمووان دەمێنێتەوە 
2020-09-28 [02:20 AM]

ZNA  - ھەولێر



‌ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨/٩/٢٠٢٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئایدن مەعرووف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی پێکھاتەکان بەتایبەتی پێکھاتەی تورکمان تاوتوێ کرا و تیشک خرایە سەر ھاوبەشی و ڕۆڵ و بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردن و کایەکانی دیکەی ژیاندا لە ھەرێمی کوردستان. 

لەمبارەیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە تورکمان پێکھاتەیەکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانن و ڕۆڵی دیار و بەرچاویان لە بنیانتان و بەرەوپێشبردنی ھەموو کایەکانی ژیاندا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە. 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، پوختەیەکی دەربارەی دۆخی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی دیکەی کوردستان و کاروبار و پێداویستییەکانیان خستە ڕوو، ھەروەھا ئاماژەی بە خوێندنی تورکمانی و سریانی و چالاکییە کولتووری و ڕۆشنبیرییەکان کرد. 

بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختی لە سیاسەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پاراستن و قووڵکردنەوەی کولتووری دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی لەنێوان ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا لە ھەرێمی کوردستان کردەوە بە شێوەیەک کە تورکمان، مەسیحی، ئێزدی، کاکەیی، ئەرمەن، شەبەک، عەرەب و کورد ھەموو پێکەوە یەکسان بن و دووپاتی کردەوە کە وەک ھەمیشە ھەرێمی کوردستان بە نیشتمان و لانکەی ئارامی ھەمووان دەمێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 2659جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad